مامۆستا هەڵۆ، مامۆستای ئایینی دیار لە سلێمانی، لە چەند رۆژی داهاتوودا رێستۆرانتێک لە شاری سلێمانی دەکاتەوە. بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەو رێستۆرانتەی مامۆستا هەڵۆ دەکەوێتە سەر شەقامی سەرەکی سلێمانی- راپەرین و لە ئێستادا زۆربەی ئامادەکارییەکانی تەواو بووە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتەوە. مامۆستا هەڵۆ پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی (رێدین)ە لە گەڕەکی راپەرینی شاری سلێمانی و خاوەن جەماوەرێکی زۆرە.