گرنگ

مەسروربارزانی: ئیسرائیل بارەگای لەكوردستان نییە ولەگەڵ ئێران وئەمەریكاش پەیوەندی پتەومان هەیە

2025-02-15

 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات هیچ بارەگایەكی ئیسرائیل لەهەرێمی كوردستان بوونی نییە و ئەو لایەنانەشی ئەو جۆرە بانگەشانە دەكەن مەبەستیان ئەوەیە بەو بیناوەوە هێرش بكەنە سەر هەرێمی كوردستان، جەختیش دەكاتەوە هەرێم لەگەڵ ئەمەریكاو ئێران پەیوەندی پتەوی هەیە. مەسروبارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ( ئەلعەرەبییە) ئەوەی ڕاگەیاند: بانگەشەی بوونی بارەگای ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە، ئەو بانگەشەیە لەلایەن ئەوانەوە دروست دەكرێت كە بەدوای بیانوویەك دەگەڕێن بۆ هێرشكردنە سەر كوردستان. ئاماژەی بەوەشكردووە، پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ ئەمریكا هەیە، هاوكات ئێستا پەیوەندییەكی زۆر باشمان لەگەڵ ئێرانی دراوسێ هەیە و سنوورێكی فراوانی هاوبەشمان هەیە، پەیوەندییەكانی كوردستان لەگەڵ ئێران و ئەمریكا، لەسەر حسابی قوربانییدان بە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیكە نییە. سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرێمی كوردستان دەیەوێت هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان هەبێت خۆمان بڕیار لە چارەنووسی خۆمان دەدەین و هەرێمی كوردستان بریكاری هیچ لایەنێك نییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color