وابڕیارە لەم هەفتەیەدا وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لیستى مووچەى مانگى دوو هاوکات میزان موراجەعەی مانگى یەکى ئەمساڵ رەوانەى بەغداد بکات و لەدوای 18ی مانگ دەستبە تەمویلکردن بکرێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی بوار،بەغداد داواى لیستى مووچەى مانگى دوو و تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى 1ى 2025ـى کردووە، ئەم هەفتەیە رەوانە دەکرێت و چاوەڕێدەکەین پێش 25/2 تەرخانى دارایى مووچەى مووچەخۆران بخرێتە سەر هەژمارى دارایى هەرێمى کوردستان. ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق مانگانە لە دوای 18ی هەموو مانگێک دەست بەتەمویلکردنی وەزارەتەکان دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت تا25ی مانگیش پارەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بکرێت.