گرنگ

ڕێگە نادرێت بانکە ئەهلییەکانی سلێمانی کارتی هەژماری من دابەش بکەن

2025-02-15

 
ڕێگە بە بانکە ئەهلییەکانی سلێمانی نادرێت کارتی بانکی هەژماری من دابەش بکەن و هیچ تیمێکی هەژماری من لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نەماوە تا کارتەکان بۆ فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پڕۆژەی هەژماری من بە بواری ڕایگەیاند «بانکە ئەهلییەکانی بەشدار لە هەژماری من کە لقیان لە سلێمانی هەیە ئاگادار کراونەتەوە کار ئاسانی بۆ پڕۆژەی هەژماری من نەکەن و کارتی بانکی پڕۆژەکە دابەش نەکەن». هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند «لەداهاتوو کێشە بۆ مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی سلێمانی دروست دەبێت کە کارتی بانکی هەژماری منیان بۆ دروست دەکرێت، چونکە مووچەکانیان دەچێتە سەر هەژماری بانکی و مووچەکانیان نایەتەوە بۆ فەرمانگەکانیان و ڕێگری دەکرێت لە وەرگرتنی کارتەکانیان و ناتوانن مووچە وەربگرن». لە کەمپەینی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەفرمانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ئۆفیسەکانی هەژماری من لە زۆنی سەوز داخران و ڕێگە نادرێت تیمەکانی هەژماری من کاربکەن.
12:44
پەپڵیش
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color