گرنگ

بەهۆی گرینگی پۆستەكە پارتی پۆستی سەرۆكی هەرێم نادات بە یەكێتیی

2025-02-15

 

لەگەڵ ئەوەی یەكێتی خواستی ئەوەی هەیە لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ پۆستی سەرۆكی هەرێم وەربگرێت، بەڵام پارتی ئامادەنییە ئەو پۆستە بە ئاسانی ڕادەستی یەكێتی بكات، ئەوەش لە ترسی ئەوەی لەداهاتوودا یەكیتی لەڕێگەی ئەو پۆستەوە كیشە بۆ پارتی دروستنەكات. بەگویرەی ئەوزانیاریانەی دەست بوار كەوتووە، هەرچەندە یەكێتیی خواستی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەو دەسەڵاتە زۆرەی كە لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەیە وەك باڵاترین پۆستی جێبەجێكار لە هەرێم، پارتی ئامادە نییە بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو پۆستە بێت و لە نێوخۆی حزبەكەشیان لەوبارەیەوە گفتووگۆیان كردووە كە ناتوانن ئەو پۆستە ڕادەستی یەكێتی بكەن ئاماژە بەوەشكراوە، ترسی پارتی لە پێدانی پۆستی سەرۆكی هەرێم بە یەكێتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەهۆی دەسەڵاتە زۆرەكانی پۆستی سەرۆكی هەرێم، لەداهاتوودا یەكێتی لەڕێگەی ئەو پۆستەوە كیشەو گرفت بۆ پارتی دروست بكات، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە پۆستی سەرۆكی هەرێم لەڕووی ناوخۆیی و دەرەوەیش خاوەن پێگەی تایبەتی خۆیەتی و وڵاتان ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم دەكەن. بوار ئەوەشی زانیوە، هەرچەندە قوباد تاڵەبانی لە زۆربەی كۆبوونەوەكان ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە كابینەی نوێی حكومەت ئارەزووی نییە جارێكی دیكە پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت وەربگرێت، بەڵام بەهۆی ئەو گۆڕانكاریانەی لە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتیی هاتۆتە ئاراوە و ئەگەری هەیە قوباد تاڵەبانی دووبارە وەك جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ مەسرور بارزانی كاربكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color