گرنگ

بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید ئامادە نین بەبێ ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم لق لە سلێمانی بکەنەوە

2025-02-16

 

هەر یەک لە بانکەکانی رەشید و رافیدەین، ئامادەنین بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم هیچ لقێکی نوێ لە شاری سلێمانی بکەنەوە. لەکۆبونەوەی لیژنەی دەسپاکی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی ۱۳ ئەم مانگە لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقی کە تایبەت بوو بە چەند پرسێکی دارایی و بانکی. لەناویاندا پرسی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و کردنەوەی لقی هەردوو بانکەکە لەهەرێم. لە کۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەری هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید بە ئەندامانی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراقیان ڕاگەیاندووە کردنەوەی لقی بانکەکان لە هەرێم و بابەتی تەوتین پێویستی بە ڕێکەوتن و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە. هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەین سەربەخۆ ناتوانن تەوتینی مووچە بکەن و لق لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەنەوە. لە کۆبونەوەکەدا عەلی فەتلاوی بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاندووە «تەوتین پێویستی بە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم و پێویستی بە پێدانی زانیاری و داتای فەرمانبەرانە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە». بەڕێوەبەری بانکی رافیدەین ڕایگەیاندووە کردنەوەی لق لە شارەکانی هەرێم پێویستی بەڕێ و شوێنی ئیداری و یاسایی هەیە لەگەڵ دەزگاکانی حکومەت و پارێزگاکانی هەرێم.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color