گرنگ

ڕاوێژكاریكی سەرۆكی یەكێتی: باشترین حكومەت ئەوەیە، كە پارتی و یەكێتی بەتەنیا پێكیبهێنن

2025-02-16

 

ڕاوێژكارێكی سەرۆكی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەم هەفتەیە، شاندی باڵای پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە، بەشێكی زۆری كارەكانی نێوانیان یەكلایی كراونەتەوە، جەختیش دەكاتەوە كە باشترین حكومەت ئەوەیە، كە پارتی و یەكێتی بەتەنیا پێكیبهێنن. بێستوون فایەق، راوێژكاری سەرۆكی یەكێتی راگەیاند: ئەم هەفتەیە، شاندی باڵای پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە، بەشێكی زۆری كارەكانی نێوانیان یەكلایی كراونەتەوە و لێكنزیكبوونەوەی باش هەیە، بەڵام لە هەندێك خاڵیش دا جیاوازی هەیە. ئاماژەی بەوەشكردووە، باشترین حكومەت ئەوەیە، كە پارتی و یەكێتی بەتەنیا پێكیبهێنن، تا لایەنەكان زیاتر بن، كێشە و لێكتێنەگەیشتنەكانیش فراونتر دەبن، هاوكات كارە تەكنیكییەكانی رەشنووسەكە تەواو كراون، بەڵام تاوەكو ئێستا باسی پۆستەكان نەكراوە. ئەو ڕاوێژكارەی یەكێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو كۆبوونەوەیەدا باسی دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت، جارێ باسی ئەوە نەكراوە كە چ كەسێك بۆ چ پۆستێك دیاریكراوە؛ ئەوەی دەگوترێت هەمووی پڕوپاگەندەیە، هاوكات ئەم هەفتەیە شاندی باڵای پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە و لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەدابەشكردنی پۆستەكانیش دەكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color