گرنگ

سەرۆك كۆمار واژۆى لەسەر هەمواری پرۆژەیاسای بودجە كرد

2025-02-16

 

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكرد ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق واژۆی لەسەر هەمواری پرۆژەیاسای بودحەكرد، هاوكات بۆ كەوتنەبواری جێبەجێكردنی یاساكە هێشتا قۆناغی بڵاوكردنەوەی یاساكە لە ڕۆژنامەی فەرمی ووەقایعی عێراقی ماوە. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق واژۆی لەسەر دەرچواندنی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بوودجەی عێراقی فیدڕاڵ ژمارە ١٣ ساڵی ٢٠٢٣ كرد تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرد. ئاماژەی بەوەشكردووە، هەناردەكردنەوەكە لە ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆ وئیداعكردنی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم لە خەزێنەی گشتی فیدڕاڵیی ئەویش بە گوێرەی ڕێكارەكانی هاتوو لە بڕگەكانی هەموارەكە تایبەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەكە. سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی وتووە، بەگوێرەی ماددەی دووەمی هەمواری یاساكە، بۆ كەوتنەبواری جێبەجێكردنی یاساكە هێشتا قۆناغی بڵاوكردنەوەی یاساكە لە ڕۆژنامەی فەرمی ووەقایعی عێراقی ماوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color