گرنگ

محەمەدی حاجی مەحمود بۆ سوپای عێراق: شێری ماڵ و ڕێوی مەیدانی شەڕەكانن

2025-02-18

 

سكرتێری پارتی سۆسیال دیموركاتی كوردستان لەسەر ڕووداوەكانی ئەمڕۆی كەركوك بێدەنگی شكاند و لە پەیامێكدا كە ئاراستەی سوپای عێراقی كردووە بە شێری ماڵ و ڕێوی مەیدانی شەڕەكانیان وەسف دەكات. لەپەیامەكەی محەمەدی حاجی مەحمود ئەوەهاتووە، بەداخەوە دوانیوەڕۆی ١٧-٢-٢٠٢٥ هەندێك سەربازی سوپای عێراق، بەشێوەیەكی دڕندانەوە نامرۆڤانەو نابەرپرسانەو بێڕێزانە، پەلاماری جوتیارانی كوردی كەركوكیان لەسەر موڵك و ماڵ و گۆڕی بابوباپیرانیان، دا، وێڕای ئەوەی زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستەیان دەكەین، وەك پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئامادەی هەموو ئەگەرێك و پشتیوانییەكین، ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپای عێراقی مێژوو پڕ لەتاوانی دژی كورد، بەم هەڵوێستەیان سەلماندیان درێژەپێدەری هەمان ئەوسوپایەن، كەتاوانەكانی وێرانكردنی كوردستان و ئەنفال و كیمابارانیان ئەنجامداوەو تاوانی دژبەكورد بووەتە پیشە، هاوكات ئەم سوپایە هەمیشە سوپایەكی دۆڕاو ترسنۆك دیل و زەلیلی مەیدانی جەنگەكانی ئێران و كوەیت و ئەمریكاو ئیسرائیل بووە، كەچی هەمیشە قارەمانی دژی خەڵك و هاوڵاتیانی هەژاری كورد بووە. محەمەدی حاجی مەحمود ئەوەشی نوسیوە، ئەپرسین ئەم سوپا قارەمانەی عێراق بۆ ناچێت بەرگری لە غەزەو فەلەستین بكات، با نەیارانی كورد بزانن چیتر سوكایەتیكردن بەجوتیارانی كورد قبوڵناكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color