بەپێی زانیارییەكانی بوار، دادگای بەرایی كەلار لەسەر سكاڵای كەس و كاری شەهیدان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ عومەر فەقێ دەركرد. پێشتر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، عومەر فەقێ ڕەحمەتی بۆ گەورە دیكتاتۆری عێراق سەددام حوسێن ناردو ئەو لێدوانە كاردانەوەو نیگەرانی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لێكەوتەوە. دوای بڵاوبوونەوەی لێدوانەكەی عومەر فەقێ زیاتر لە 20 سكاڵای یاسایی لە دژ تۆماركراو بەوە تۆمەتبار كرا كە بانگەشە بۆ حیزبی بەعس دەكات، لە كاتێكدا حیزبی بەپێی یاسا لە عێراق قەدەغە كراوە.