گرنگ

ئومێد خۆشناو: سەركردەكانی عێراق بە هەولێر سەرسامن

2025-02-19

 

پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەدەكات كە زۆرینەی سەركردە سیاسییەكانی عێراق لە هەولێر نیشتەجێین و جەختیش دەكاتەوە كە سەركردە سیاسییەكانی عێراق بە هەولێر سەرسام بوون، بەڵام بوونی سەركردەی حزبی بەعس لە هەولێر ڕاست نییە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە: لە هەولێر پانتاییەكی فراوانی ئازادی هەیە، بۆیە ژمارەیەكی زۆر لە خوشك و برایانی عەرەب لە ناوەڕاست و خواروی عێراق لە هەولێر دەژین. بە تایبەت ئەو بەرپرسانەی ئێستا حوكمڕانن لە عێراق كەمیان هەیە لە كوردستان نەژین و منداڵەكانیان لێرە نەخوێنن، هەروەها پشوەكانیشیان لە هەولێر بەسەر دەبەن. ‎ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كرانەوە و ئازادی و سەقامگیرییەی لە هەولێر هەیە، وایكردوە سەركردەكانی عێراق پێی سەرسام بن و زۆربەیان لێرە بژین، بەڵام باسكردن لە هەبونی بەعسی لە هەولێر ڕاست نییە ‎پارێزگاری هەولێر ئەوەشی وتووە، تۆمەتباركردنی هەولێر لە چوارچێوەی دژایەتیكردنی هەرێم و كێشەی قوڵی خۆیانە لە شێوازی حوكمڕانی، ئەوان فشاریان لەسەرە و حكومەت ناتوانێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بكات و كێشەكانیان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەزیادبوندایە و دەیانەوێت پەردەپۆشی خراپی حوكمڕانییان بكەن، ئەمانە بەشێكن لە ململانێی نێوخۆییەكان و بۆ یەكترشكاندنن، ئەگینا هیچی تر نین.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color