رۆژنامەنوسێکی ئیسرائیلی، ڕێککەوتنێکی تورکیا و ئەمریکاو ئیسرائیلی ئاشکرا دەکات کە دەبێت ٧٠٠ هەزار دانیشتوی غەززە ڕابگوازرێن بۆ رۆژئاوای کوردستان. ئیدی کۆهین ڕۆژنامەنوسـ.ـی ناوداری ئیسرائیلی ڕێکەوتنێکی نێوان دۆناڵد ترامپ و تورکیا و حکومەتی نوێی سوریا ئاشکرا دەکات بۆ نیستەجێ کردنی ٦۰۰ تا ۷۰۰ هەزار لە دانیشتوانی کەرتی غەززە لە ڕۆژئاوای کوردستان. ڕۆژنامەوانەکە ڕایگەیاندووە لە ئێستادا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ڕێکەوتنێک لەگەڵ تورکیا بۆ نیشتەجێکردنی بەشێک لە دانیشتوانی غەززە و لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە پارێزگاکانی دێرە زوور و حەسەکە و ناوچەی سنوری نێوان تورکیاو سوریا بۆ دروستکردنی بەربەستی ئەمنی دژی پـ.ـەکەکـ.ـە و ڕژێمی نوێی سوریا پێشوازی لەم پڕۆژەیە دەکات بەرامبەر پاڵپشتی سیاسی و ئابوری. ئیدی کۆهین ڕۆژنامەوانێکی دیاری ئیسـ.ـرائیلییە و توێژەرە لەسەنتەری بیگن سادات بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی و ئەمنی و یەکێکە لەو ئیسـ.ـرائیلییە جولەکانەی زمانی عەرەبی دەزانێت و ئاشنای جیهانی عەرەبی و ئیسلامییە. دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە دوای دەست بەکاربوونی بیرۆکەی ڕاگواستنی دانیشتوانی کەرتی غەززەی بۆ وڵاتانی تر بەتایبەت میسر و ئوردن ڕاگەیاند و ڕووبەڕووی ناڕەزایی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بووەتەوە.