گرنگ

ڕووبەڕووبونەوە لەنێوان پێشمەرگە و چەکدارانی نەناسراو ڕوویدا

2025-02-19

 

لە گوندی دوڕاجی ناحیەی نەوجول نزیک قەزای دووز خورماتوو سێ شوان لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو گەمارۆ دەدرێن کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵ بوون لە نزیک گوندە و گومان دەکرێت چەکدارەکان سەربە ڕێکخراوی داعـ.ـش بن و هێزێکی زۆری پێشمەرگە و هاوڵاتیانی ناوچەکە گەیشتونەتە گوندی دوڕاجی و توانیان سێ شوانەکە ڕزگار بکەن و بەڵام مەڕو ماڵاتەکانیان لەلایەن چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە. سەرچاوەیەک بەبواری ڕاگەیاند ئاسایشی نەوجول و لیواکانی ۹ و ۳۲ی پیادە و خەڵکی ناوچەکە توانیویانە سێ شوانەکە ڕزگار بکەن بەڵام پێش ڕزگارکردنیان چەکدارەکان مەڕو ماڵاتی شوانەکانیان گواستوەتەوە بۆ سنوری بۆشای ئەمنی و ئێستا هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش دەیانەوێت مەڕو ماڵاتی جوتیاران بگێڕنەوەو لەگەڵ چەکدارەکان ڕووبەڕوو بونەوە ڕوویداوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color