به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، كێشه له لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌و به‌شێك له مووچه‌خۆران ناویان له لیستى مانگى یه‌كدا نه‌بووه‌و تاوه‌كو ئێستاش هه‌رێمى كوردستان لیستى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌رانى نه ناردووه. بوار زانیویه‌تى، به‌پێى رێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى دارایى به‌غدا لیستى مووچه‌ى مانگى یه‌كى 2025 كراوه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ مووچه‌ى ساڵى 2025 فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و نابێت هیچ جۆره زیادكردن و كه‌م كردنێك له لیسته‌كه‌دا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌شێك له مووچه‌خۆران به تایبه‌ت موچەخۆرانی سه‌ربازى مانگى رابردوو ناویان له نێو لیسته‌كه‌دا نه‌نێردراوه. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئه‌و مووچه‌خۆرانەى كه له لیستى مانگى یه‌كى 2025 ناویان نه‌نێردراوه بریتین له مووچه‌خۆرانى یه‌كه‌ى 70 كه ژماره‌یان زیاتر له 9 هه‌زار مووچه‌خۆره. به‌شێكیشى بریتین له 170 خانه‌واده‌ى شه‌هیدى شه‌رى داعش كه له‌سه‌ر میلاكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بوون. بوار زانیویه‌تى، له مووچه‌ى مانگى یه‌كى مانگى رابردوو كه وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ مانگه‌كانى دیكه دانراوه گرفت هه‌یه و ئه‌گه‌رى هه‌یه به‌غدا رازى نه‌بێت به‌و زیاكردنه. هه‌ربۆیه له ئێستادا هه‌ردوولا له گفتووگۆدان و به‌شێك له مووچه‌خۆران ناویان له لیسته‌كه‌دا له بیركراوه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، بۆ ناردنى مووچه‌ى مانگى دووى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان پێویسته وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لیسته‌كه‌ى پێشكه‌ش به به‌غدا بكات له‌گه‌ڵ داواكارى لیستى ته‌رازووى پێداچوونه به لیستى مووچه‌و خه‌رجى مانگى یه‌كى هه‌رێمى كوردستان.