ئەندامێكی مەكتەب سیاسی پارتی ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ یەكێتی لە یەكتر تێدەگەین و گەیشتووینەتە ئەنجامێكی باش بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، بەڵام حكومەتی 50 بە 50 پێكناهێنین. هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆڕێكی بەشی رۆشنبیری راگەیاندنی حزبەكەی ئەوەی ڕاگەیاند: لەگەڵ یەكێتی نشتیمانی كوردستان گەیشتوینەتە ئەنجامی زۆر باش و پێشكەوتوو لەسەر بەرنامەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمەو یەكێتیی لە یەكتر تێدەگەین و بێگومان ئەم شتەشمان بە لایەنەكانی دیكە وتووە كە مەسەلەی ئێمە و یەكێتیی ٥٠ بە ٥٠ نییە، ئەنجامی هەڵبژاردن زۆر روون و ئاشكرایە واتە لەگەڵ یەكێتیی ٥٠ بە ٥٠ حكومەت دابەش ناكەین. ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، حزبەكەی رایگەیاند، لەگەڵ یەكێتیی گەیشتوینەتە زۆر ئەنجامی باش و پێشكەوتوو لەسەر بەرنامەی پێكهێنانی حكومەت.