گرنگ

عێراق بەفەرمی ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری بڵاوكردەوەو نێر زۆرترە لە مێ

2025-02-24

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی بەسەركەوتنی پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و هاوكات ئەنجامی كۆتایی ئەو سەرژمێرییەشی بلاوكردەوە كە ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر لە 46 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە. ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویكردەوە كە ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری دانیشتووان برتی بووە لە 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 كەس، هاوكات زیاتر لە ٦٠٪ـی دانیشتوانی عێراق لە تەمەنی كاركردندان ئاماژە بەوەشكراوە، ، رێژەی رەگەزی نێر لە رەگەزی مێ زیاترە بەو پێیەش رەگەزی نێر٥٠.٢٢٪ پێكدەهێنێت واتە ٢٣ ملیۆن و ١٦١ هەزار كەس، رێژەی مێ ٤٩.٧٨٪ دانیشتوان پێكدەهێنێت واتە ٢٢ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار كەس. ئەوەشهاتووە، ٤.١٣٪ـی دانیشتووانی هەولێر و ٣.٦٣٪ دانیشتووانی دهۆك بەساڵاچوون. هاوكات، ٧٠.١٧٪ـی دانیشتوانی عێراق شارنشینن و ٢٩.٨٣٪ لادێ نشینن بەپێی ئاماری كۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، 72.14%ی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی كوردستان خاوەن خانووی خۆیانن، 19.41% كرێچیی تایبەتن، 2.12% كرێچیی حكومەتن و 6.33% لە خانووی خۆڕاییدان. بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێرییەكە، 91.57%ی جۆری ئەو موڵكانەی خەڵك تێیدا دەژین خانوون، 7.08% شوقە و 0.70%یش خانووی گڵن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color