جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژە بەوەدەكات وەك یەكێتی نشتیمانی كوردستان مەبەستمانە كە لە كابینەی 10یەمی حكومەتی هەرێم ببینە شەریكی ڕاستەقینەی پێكهێنانی حكومەت نەك تەنها بەشداربین، هاوكات باس لە چەند پرسێكی دیكەش دەكات. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم میانەی بەشداریكردنی لە پانێڵێكی كۆڕبەندی هەولێر ئاماژەی بەوەكرد، هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامییان هەیە و وەك یەكێتی مەبەستمانە كە شەریكی راستەقینە بین لە پێكهێنانی حكومەت و نامانەوێت تەنها بەشداربین. ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوە دوای كۆبوونەوە گەرمتر بوو و بابەتەكان جیدیتر بوون و هەنگاوەكانیش چوونەتە پێشەوە، بۆیە بە گەشبینییەوە دەڵێم، هەنگاوەكان قۆناخی زۆر باش چوونەتە پێشەوە، چونكە لە ساڵانی پێشوودا دۆخی نێوان پارتی و یەكێتی خراپ بوو و رۆژی ناخۆشیان زۆر بوو بۆیە ئەگەر پێكهێنانی حكومەت كاتیش بخایێنێت ئاساییە. جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئێمە دەمانەوێت لەكابینەی نوێ بەشداربین لە بڕیارە گرنگەكان، لە بڕیارە ستراتیژییەكان، لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پاراستنی، شەریك بین نەوەك بەشدار. جێگری سەرۆكوەزیران گوتی: "بەشداربوون جیاوازە لەوەی خۆت خاوەنی پرسەكە بیت. ئەوەی ئەم جارە ئێمە لە گفتوگۆكان ویستوومانە بیسەلمێنن وەك ستوونێكی حكومڕانی لەم هەرێمی كوردستانە لە كابینەی 10دا ئەوەیە كە دەمانەوێت بەشدارییەكی جیدیتر و كاریگەرترمان لە رابردوو هەبێت