گرنگ

هەناردەی نەوتی هەرێم دوا دەکەوێت، رۆژی سێشەممە، کۆبونەوەیەکی چارەنوسساز بەڕێوەدەچێت

2025-03-01

 

بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە کۆبونەوەیەکی چارەنوسساز بەڕێوەبچێت و هەناردەی نەوتی هەرێمیش بەهۆیەوە دوادەکەوێت. وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا «داوای کۆبونەوەیەکی هاوبەش دەکات لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەکانی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم». وەزارەتی نەوتی عێراق، داوا لە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئاپیکۆر) دەکات کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە ڕۆژی سێشەممە، ٤ی ئەم مانگە لە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم لەبەغدا ئامادەبن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکان. داواکەی وەزارەتی نەوتی عێراق دوای ئەوە دێت کۆمەڵەی ئاپیکۆر شکستیان بە هەوڵێکی وەزارەتی نەوتی عێراق هێنا بۆ دەستکردنەوە بەهەناردەی نەوتی هەرێم و ڕایانگەیاند «تا گرنتی قەرزەکانی ڕابردوویان و گرێبەستەکانیان نەکرێت ئامادە نین نەوت هەناردە بکەنەوە. هەناردەی نەوتی هەرێم دوا دەکەوێت و چاوەڕێی ئەنجامی کۆبونەوەکەی سێشەممەی بەغدا دەکات». کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ئاپیکۆر پێک دێت لە هەشت کۆمپانیای نەوت لە هەرێمی کوردستان و کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور و شێخان و سەرسەنگ و ئەتروش و باشیک و سارتا و تەقتەق بەڕێوەدەبەن و ٦٥ لەسەدی کۆی نەوتی هەرێم بەرهەم دەهێنن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color