گرنگ

لەبارەی مامەڵەكردن بە دراوە دیجیتاڵییەكان هۆشداری دەدرێت

2025-03-01

 

بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداریی دا لە بەكارهێنانی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە بازرگانیكردن بە دراوە دیجیتاڵییەكان و فۆڕێكس، دەشڵێن، پێویستە هاوڵاتییان وریابن و مامەڵە لەگەڵ لایەنە بێ مۆڵەتەكان نەكەن. لە ڕاگەیاندراوەكەی بانكی ڕافیدەیەن ئەوەهاتووە، بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق، بانكی ڕافیدەین داوا لە كڕیارەكانی دەكات، كە خۆیان لە بەكارهێنانی كەرەستەی پارەدانی ئەلیكترۆنی، لەوانە كارت و پارەدانی ئەلیكترۆنی، لە بازرگانیكردن بە دراوی دیجیتاڵی یان فۆڕێكس، چ بۆ هەژماری تایبەتی خۆیان بێت یان بۆ هەژماری كەسانی دیكە، بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ خۆیان بپارێزن. ئاماژە بەوەشكراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییە دارایی و یاساییە بەرچاوانەی كە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، كە ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی پارە یان بەركەوتن بە ڕێكارە یاساییەكان بەپێی ڕێسا و ڕێنماییە كارپێكراوەكان داواكارین خۆتان لەو جۆرە مامەڵانە بە دووربگرن. لە ڕاگەیەندراوەكەی بانكی ڕافیدەین ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم هۆشدارییە لە چوارچێوەی ڕۆڵی هۆشیاریی بانكی ڕافیدەین دێت، بۆ پەرۆشی و پاراستنی بەرژەوەندی كڕیارەكانی و دڵنیابوون لە سەلامەتی مامەڵە داراییەكانیان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color