گرنگ

نوێترین زانیاری لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی بەخوڕی باران بارینی سەرتاسەری

2025-03-01

 

كەشناسی عێراقی ئاماژە بەوەدەكات لە سێ شەممەی ئەم هەفتەیەوە بارانێكی بەخوڕ لە ناوچە جیا جیاكانی عێراق و هەرێم دەبارێت، هاوكات بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمیش ئەوە دەخەنەڕوو، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاویەكان. بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە بلاویكردەوە كە ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لە دوایی نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران و بەفر بە كڕێوە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكان. ئاماژە بەوەشكراوە، بۆسبەینێ‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵەهەور، پلەكانی گەرماش بۆ دوو تا سێ‌ پلە بەرز دەبێتەوە. هەر ئەمڕۆ كەشناسی عێراقیش ئاماژەی بەوەكرد كە لە رۆژی سێشەممەوە شەپۆلێكی باران بارینی بەخوور روو لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق و هەرێمیش دەكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color