پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەکی ئادار، لە شاری بەغدا ئەفسەرێکی هێزەکانی پێشمەرگە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی ئەنجامدا و دەست بەرداربوونی خۆی لە هێزەکانی پێشمەرگە خستەڕوو. بەپێی وتەیەکی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە شاری بەغدا کۆنگرەی رۆژنامەنوسی ئەنجامدا پلەی رائیدە لە هێزەکانی پێشمەرگە و بەپێی یاسا خانەنشین بووە. بەڵام ئەو کەسە چەند جارێک داوای کردووە کە خانەنشین نەکرێت و دۆخی تایبەتی ئەو لەبەرچاو بگیرێت. سەرچاوە ئاگادارەکەی بوار ئەوەی خستەڕوو کە ئەو کەسە چەندین سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوەو لە دادگاکانی موسڵ و دهۆک و هەولێر. ناوەڕۆکی سکاڵاکان پەیوەستن بە بابەتی قەرز و مامەڵەکردن بەشێوەی قەرز. ئەو سەرچاوەیەی بوار ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو کەسانەی لە کۆنگرە رۆژنامەنوسییەکەش لەگەڵ ئەو کەسە وەستابوون خزم و کەس و کاری ئەو کەسە بوون و ژمارەیان نەگەیشتووەتە ١٠کەس نەک وەک ئەوەی ئەو ئەفسەرە بانگەشەی بۆ دەکات کە گوایە ١٢٠٠ کەسن.