ئاژانسێكی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەكی ناو وەزارەتی دارایی عێراق بلاویكردەوە كە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات و دەستبەداشكردنی مووچە دەكرێت. ئەمڕۆ یەكشەممە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاژانسی عێراقی راگەیاندووە: ئەو لیستانەی حكومەتی هەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە وردبینییان بۆ كراوە و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتووشدا دەست بە تەمویلكردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت. ئاماژە بەوەشكراوە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٩٥٠ ملیار دینار بۆ دابینكردنی دارایی مووچەی مانگی دوو رەوانە دەكات، پاشان حكومەتی كاربەڕێكەر لیستی مووچە رادەگەیەنێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات. بەگوێرەی زانیارییەكانی بواریش ئەمڕۆ و سبەی وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو بەردەوامی دەبێت و ڕۆژی سێ شەممە بڕیار لەسەر ناردنی پارە دەدرێت بۆ هەرێم.