بەگوێرەی فەرمانێكی نهێنی كە لە فەرمانگەی تەكەنلۆجیا و زانیاری حكومەتی هەرێم دەرچووە، ئاماژە بەوەكراوە كە پێدانی تۆماری خانوبەرە بە كۆمپانیاو كەرتی تایبەت و خەرجكردنی ١٤ ملیار دینار بۆ كۆمپانیا بە پێشەكی و هەموو مانگێك ملیارێك و ٣٠٠ ملیۆن دینار. بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمانگەی تەكنەلۆجیا و زانیاری كە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمیان كردووە و وێنەیەكی لای بوارە ئەوە خراوەتەڕوو، تایبەت بە گریبەستی دروستكردن و دابینكردنی سیستەمی زیرەك بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكان و تێبینەرایەتییەكانی خانووبەرە پێشنیاری چەند خاڵیك دەكەین. ئاماژە بەوەشكراوە، كۆمپانیای دەستنیشانكراو داوا لە وەزارەتی داد دەكات بە دابینكردنی كارمەندی پسپۆڕ و كارەبای 24 كاتژمێری و شوێنی گونجاو بۆ بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەكە، بۆیە داوادەكەین وەزارەتی داد بەنوسراو پشتگیری ئەم بابەتە بكات، هاوكات وەزارەتی داد رابسپێردرێت بۆ هەموو كار ئاسانییەك بۆ ئەو بابەتە. لە نوسراوە نهێنیەكەدا ئەوەشهاتووە، خەرجكردن و خەرجكردنی بڕی ١٤ ملیار دینار بۆ كۆمپانیاكە بەمەبەستی دروستكردن و هێنانەكایەی سەرجەم پێجاویستییەكانی پرۆژەكە بەیەكجار، هاوكات تەرخانكردنی بڕی ملیارێك و ٣٠٠ ملیۆن دیناری مانگانە بەدرێژایی 10 ساڵ، هاوكات نوسراوەكە چەند وردەكارییەكی دیگجەی تێدا باسكراوە.