گرنگ

هونەرمەند جەلیل زەنگەنە دەڵێت، ئەو كاتەی لە خێمەی ماتگرتوان خۆزگەی بە بەعس خواست، لە "داخ و قین"دا وایوتووە

2025-03-07

 

دەرهێنەری ناسراوی كورد جەلیل زەنگەنە رایدەگەیەنێت، ئەو كاتەی لە خێمەی مانگرتووانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ (بوار) ئاواتی بە حوكمی بەعس دەخواست، لە "داخ و قین"دا وتویەتی تا رووی بەعس سپی نەكرێتەوە. هونەرمەند جەلیل زەنگەنە، لە ساڵیادی راپەڕینی شاری سلێمانی لە چاوپێكەوتنێكدا باسی ئەو رۆژە دەكات كە لە خێمەی مانگرتووانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ (بوار) رایگەیاند "ئەوەی دەسەڵاتی ئێستا دەیكات، رژێمی بەعس نەیكردبوو"، رایگەیاندووە "كاتێك چوومە ناو خێمەی مانگرتووان منداڵێكم بینی جەڵتە لێی دابوو زۆر گریام و خەفەتم خوارد، ئاخر مەعقولە ئەم حكومەتە كە ئێمە خەباتمان بۆ كرد و بۆی تێكۆشاین، ئێستا وا لەم میللەتە بكات و بۆچی هەواڵی مانگرتووان نەپرسێت؟". زەنگەنە روونیكردۆتەوە "ئیتر ئەوەم پێناخۆشبوو لە خەفەتدا چەند قسەیەكم كرد كە كارێكی وا نەكەین رووی بەعس سپی بكەینەوە، تكایە حكومەتی خۆمانە با نەڕوخێت و با خەڵكەكە مانی لێنەگرن، چونكە بۆ داهاتوو ئەم مانگرتنە باس دەكرێتەوە". ناوبراو وتوشیەتی "ئەی بۆچی باسی ئەوە ناكەن كە كاتی خۆی من وتوومە ئەم حكومەتە، حكومەتی خۆمان هەرچۆنێك بێت لە عەرەبێك باشترە، پێشتریش وتومە ئەوەی بەعس و رژێمی پێشوو بە ئێمەی كردووە كەس نەیكردووە، بۆیە ئەو كاتە لەخێمەی مانگرتووان لە قین و داخدا واموت بۆ ئەوەی رووی سەعس سپی نەكەین كە چییان بە ئێمە نەكردووە".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color