گرنگ

مەرجەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم چین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم؟

2025-03-08

 

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ئەپیکور لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕاگەیاند. ئەپیکور کە لە هەشت کۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێمی کوردستان پێک دێت ڕایگەیاندووە «کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور دووپاتی دەکەنەوە کە ئامادەن دەستبەجێ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە دەستپێبکەنەوە بەپێی ئەو مەرجانەی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ەوە ڕایانگەیاندووە کە مامەڵە کردنە لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات بە شێوەیەک هاوشێوەی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە عێراق بێت و مەرجی دووەم ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و شەفاف پێویستە گەرەنتی پارەدان و شێوازی پارەدان بەکۆمپانیاکان دیاربێت لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی شەفافانەی مافەکانیان لە یاسای بودجەی عێراق و و چارەسەرکردنی ئەو قەرزانەی پێشووی کۆمپانیاکان کە پاشەکەوتکراون».

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color