بەیانی رۆژی یەکشەممە، ٩ی ئادار، ماوەی سزادانی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی کۆتایی پێدێت و دەبێت ئازاد بکرێت. محەمەد عەبدوڵڵا، پارێزەری شێروان شێروانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی: بەیانی ڕۆژنامەنوسی بەناحەق زیندانی کراو شێروان شێروانی ئازاد دەکرێت..؟ لە چەند رۆژی ڕابردوو داواکاریەکم پێشکەش بەدادگا کرد بەمەبەستی ئازاد کردنی بریکاردارم ڕۆژنامەنوسی بەربژێر کراو بۆ خەلاتی نۆبلی 2025 شێروان شێروانی ، لەبەر ئەوەی بەیانی 9/3/2025 وەکو هەرزیندانیەکی تر ئەگەر مافە یاساییەکانی لێ زەوت نەکرێت هەروەکو لە ڕابردوو لێی زەوتکرابوو دەبێت بە ( افراج شرطي ) ئازاد بکرێت.