گرنگ

وەزیری بازرگانی عێراق: گۆشتخۆرەكان ئەوەندە زۆرن ئاژەڵی ناوخۆ و دەرەوە بەشیان ناكات

2025-03-08

 

وەزیری بازرگانیی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، گۆشتخۆرەكانی وڵاتەكەمان ئەوەندە زۆر بوون نە گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی هاوردە دەكرێن و نە ئەوەشی لە ناوخۆ پەروەردە دەكرێن، بەشیان ناكات ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق، ڕایگەیاند: خەڵكی عێراق ڕادەبەدەر گۆشت دەخۆن، نە گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی هاوردە دەكرێن و نە ئەوەشی لە ناوخۆ پەروەردە دەكرێن، بەشیان ناكات، بۆیە گرانبوونی نرخی گۆشت دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی تاكی عێراقی گۆشت زۆر دەخوات و لە خواردندا عێراقییەكان یەكەمن. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو رێژە زۆرەی گۆشتخواردن وایكردووە بەردەوام خواست لەسەر گۆشت زۆر بێت، هەرچیش خواستی لەسەر زۆر بێت گران دەبێت، بۆیە هەرچی دەكەین ناتوانین نرخی گۆشت دابەزێنین وەزیری بازرگانی عێراق ئەوەشی وتووە، نرخی كیلۆیەك گۆشت ئێستە لە بازاڕەكان گەیشتووەتە 22 هەزار دینار، لەكاتێكدا عێراقییەكان هەر دەخۆن و كاڵا و خۆراكی زۆر لەوڵاتانەوە هاوردە دەكەن و خۆشیان هیچ بەرهەمێكیان نییە. بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ساڵانە عێراق بە بەهای 18 ملیار دۆلار كاڵا و بەرهەمی دەرەكی لە ئیماراتەوە هاوردە دەكات، 18 ملیار دۆلار لە چین، 16 ملیار دۆلار لە توركیا، 12 ملیار دۆلار لە ئێران، یەك ملیار دۆلار لە سعودیە و 900 ملیۆنیش لە ئوردنەوە هاوردە دەكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color