گرنگ

ئەگەری سزادانی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە بەرپرسانی عێراق دەهێنێتە دەنگ

2025-03-09

 

لەگەڵ هاتنە سەر کاری دۆناڵد تڕامپ هەواڵی سزادانی کەرتی نەوت و دارایی عێراق لە لایەن میدیا ناوخۆی و جیهانییەکانەوە بڵاوکرایەوەو لە دوو رۆژی ڕابردووش وتەبێژی حکومەتی عێراق بە فەڕمی قسەی لەسەر ئەم بابەتە کردووە بۆ تەلەفزیۆنی فەڕمی عێراق. باسم عەواد، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایدەگەیەنێت کە عێراق بە فەرمی لە کۆتایی هاتنی لێخۆشبوون لە غازی هاوردەی ئێران ئاگادار نەکراوەتەوە و لەم روەشەوە سودانى خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادەكردووە. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق سەبارەت بە پێویستی وڵاتەکەی بە وزە لە وڵاتی ئێرانەوە دەڵێت «بڕیارە لە ساڵی (2028)عێراق لە پرسی وزەدا بگاتە قۆناغی پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناوخۆو پێویستی بە هاوردەکردنی غاز نابێت لە دەرەوە». وتەبێژی حکومەتی عێراق هەموو فشار و هەڕەشە و ئەگەرێکی سزا بۆ سەر عێراق ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت «هیچ سزاو فشارێک لەسەر عێراق نییە سەبارەت بە گروپەكان یان دۆلار یان کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ، عێراق بە فەرمی لە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی یان هیچ دامەزراوەیەکی ئەمنی ئاگادار نەکراوەتەوە».

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color