گرنگ

ڕۆیتەرز: ترامپ کۆتای بەکڕینی غازی ئێران بۆ کارەبای عێراق هێنا

2025-03-09

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری داوە کۆتای بە لێخۆشبوونی عێراق بهێنێت بۆ گرێبەستی کڕینی غاز لە ئێڕانەوە. ئاژانسەکە لە زای چەند سەرچاوەیەک لە واشنتۆنەوە ئەوەی خستووەتەڕوو لە چوارچێوەی توندکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران لەلایەن ئیدارەی ترامپەوە بۆ دەست ڕانەگەیشتنی ئێران بەچەکی ئەتۆمی بڕیار دراوە ڕێگری بکرێت لە کڕینی غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە کەساڵانە شەش تا حەوت ملیار دۆلار سود بە تاران دەگەیەنێت. بەرپرسانی واشنتۆن جەختیان لەوە کردووەتەوە دەبێت عێراق پشت بە خۆی ببەستێت و دەستبەرداری غازی ئێران ببێت و کۆتای بە سیاسەتی سەردەمی بایدن هاتووە. ڕۆژانە نزیکەی ٥۰ ملیۆن مەتر سێجا غاز لە ئێرانەوە لە ڕێگای دوو بۆڕیەوە دەگاتە عێراق و نزیکەی ۹ هەزار مێگاوات کارەبای لێ بەرهەم دەهێنرێت و بە بڕینی غازی ئێران عێراق نیوەی کارەبای بەرهەم هاتوو لەدەست دەدات و توشی قەیرانێکی گەورە دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color