گرنگ

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: دڵنیایمان دایە شاندەکەی هەڵەبجە لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە

2025-03-09

 
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژە بەوەدەکات دڵنیایمان داوە بەشاندی هەڵەبجە ئەگەر لەم هەفتەیەدا دانیشتنی پەرلەمان بکرێت، پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە پەسەند دەکرێت.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند: لەنووسینگەی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق، بەئامادەبونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆن پێشوازیمان لە وەفدێکی هەڵەبجە کرد بەسەرۆکایەتی قایمقامی شارەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،دڵنیایی درا وەفدەکەی هەڵەبجە کە فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵی جددی داوە لەم هەفتەیە کە دانیشتنەکانی پەرلەمان ئەنجامدرا، پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەند بکرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color