گرنگ

لە نزیك كێڵگەی كۆرمۆر سێ‌ بیری غاز هەڵدەكەندرێن

2025-03-09

 

ڕۆژنامەیەكی عەرەبی ڕایدەگەیەنێت كە سێ‌ بیری غاز لە نزیك كێڵگەی كۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی هەڵدەكەندرێت. ڕۆژنامەی بەغداد ئەلیوم بڵاویكردووەتەوەكە پلانێك هەیە تا ساڵی 2026 بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێم، كۆمپانیای داناغاز بە هاوكاری كۆمپانیاكانی دیكەی تایبەتمەند لە خزمەتگوزاریی هەڵكەندن، هەڵمەتی هەڵكەندنی سێ بیر لە ناوچەی قادركەرەم ئەنجام بدات. ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی تەواوبوونی كونكردنی ئەو بیرانە، پشكی هەرێم لە غاز بەڕێژەی 250 MCM زیاد دەكرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی هەرێم بۆ 750 MCM، هەروەها بەشدار دەبێت لە زیادبوونی بەرچاو لە بەرهەمهێنانی كارەبادا. میدیا ناوخۆییەكان بڵاویانكردەوە، لە نزیك كێڵگەی كۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی سێ بیری غاز هەڵكەندراوە و بڕیارە لە ئایندەدا بەرهەمهێنانی غاز دەستپێبكات و بەرهەمی غاز زیادبكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color