بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لە کەرکوک رۆژی پۆشینی جلی کوردی بەرز ڕادەگرن. ئاسۆ مامەند، سەرپەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی پۆشینی جلی کوردی رایگەیاند «بە بۆنەی رۆژی پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی، وەک کوردانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان رۆژی پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەییمان بەرزرادەگرین». بەوتەی ئاسۆ مامەند، پۆشینی جل و بەرگی کوردی، بەشێکی دانەبڕاوە لە کولتوور و کەلەپووریی رەسەنی کوردەواریی، بۆیە پاراستن و هێشتنەوەی بە زیندوێتی، بە ئەرکێکی نەتەوەیی دەزانن.