گرنگ

شاخەوان عەبدوڵا بۆ تەیف سامی: بیانوو مەهێنەرەوە و مووچە ڕەوانە بكەن

2025-03-10

 

بوار، تایبەت جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە نوسراوێك داوا لە وەزیری دارایی عێراق دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆمانگی دوو ڕەوانە بكات و داواشی لێدەكات بۆ ناردنی مووچە بیانوو نەهێنێتەوە. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراقی كردووە داویاكردووە كە بیانوو نەهێنێتەوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵكوو بەبێ‌ كێشە مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات. هەر لەو نوسراوەدا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەوەی بە تەیف سامی وتووە كە ناردنی ژمارەی هەژمارەكانی فەرمانبەران كارێكی نایاساییە و نابێت هەرێم بینێرێت. ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 10 ڕۆژ بەسەر مانگی سێ‌ تێدەپەڕێت هێشتا هیچ وادەیەك بۆ ناردن و دابەشكردنی مووچە دیارینەكراوە و وەزیری دارایی عێراقیش چەند مەرجێكی داناوە بۆ ناردنی مووچە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color