بوار، تایبەت كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) جەخت لەوەدەكەنەوە كە تا ڕێككەوتنی نوێ نەكرێت و گەرەنتی مافەكانمان نەكرێت، ناتوانین دەستبكەینەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم. كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ئەپیكۆر، لەڕاگەیەندراوێكیاندا ئاماژە بەوەدەكەن كە چاوەڕێن رێككەوتنی نوێ بكرێت، هەر كە رێككەوتنی نوێ كرا، كۆمپانیاكانیان ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت. ئەپیكۆر سوپاسی نیاز و لێدوانەكانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و مایك واڵتز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا دەكات، كە ئاماژە بە گرنگیی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق - توركیا دەكەن كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) كە نوێنەرایەتی هەشت كۆمپانیای بیانی نەوت دەكات، لە نەبوونی گەرەنتی و رێككەوتنی فەرمی لە بارەی پارە كۆمپانیاكانی نیگەرانە، زۆرترین ناكۆكی لەسەر میكانزمی پارەدان بە كۆمپانیاكان و گەرەتنیكردنی دانەوەی قەرزەكانیان و پارەی داهاتوویانە، بەڵام تائێستا گفتوگۆی حكومەتی فیدراڵیی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان بە ئەنجام نەگەیشتوون ئەوەش لەكاتێكدایە كە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا هانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەدات بەربەستەكانی بەردەم كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان لاببات.