بوار، تایبەت وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی ئاماژە بەوەدەكات لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی رووناكی بۆ هەر كیلوۆواتێك لە كاتژمێرێكدا 150 دینار لەسەر حكوومەت كەوتووە، بەڵام بە نرخی پاڵپشتیكراو دەیداتە هاووڵاتیان، جەختیش دەكاتەوە سەرنجی سەرەكی لەسەر ئەوەیە كەمترین خەرجی بكەوێتە سەرشانی چینی كەمدەرامەت و هەژاران. ئومێد ئەحمەد، وتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە: ئەو هاووڵاتییەی زیاد لە پێویستی خۆی كارەبا بەكاردێنێت و گلۆپی زۆر دادەگیرسێنێت و ئامێری كارەبایی زۆر بەكاردێنێت، دەیەوێت زۆرترین كارەبا بۆ جوانی بەكاربێنێت، ئەوكاتە پارەی كارەباكە لەسەر ئەو گران دەبێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی رووناكی بۆ هەر كیلوۆواتێك لە كاتژمێرێكدا 150 دینار لەسەر حكوومەت كەوتووە، بەڵام بە نرخی پاڵپشتیكراو دەیداتە هاووڵاتیان، بۆیە لە پرۆژەی ڕووناكیدا سەرنجی سەرەكی لەسەر ئەوەیە كەمترین خەرجی بكەوێتە سەرشانی چینی كەمدەرامەت و هەژاران.