دواى نزیكبوونه‌وه‌ى یه‌كێتیى له پارتى و ئاماده‌كارى بۆ یه‌ك لیستى پارتى و یه‌كێتیى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌كرێت و لاهور شێخ جه‌نگى و چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ش گفتووگۆ بۆ پێكهێنانى لیستێكى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، دواى نزكبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتیى و پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كێتیى ترسى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه كه وابڕیاره له كۆتایى ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواى له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كردووه له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق به یه‌ك لیست بەشداری بکەن. بوار زانیویه‌تى، له به‌رامبه‌ر پێشنیازى دروستكردنى لیستى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتیى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌ڕله‌مانى عێراق پێشنیاز و گفتووگۆكان له لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگى، سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل و چه‌ندین لایه‌نى سیاسى و كه‌سایه‌تى سه‌ربه‌خۆ ده‌ستیپێكردووه به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى لیستێكى سه‌رتاسه‌رى هاوبه‌ش بۆ په‌ڕله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكردووه.