گرنگ

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ پێش جەژنی ڕەمەزان

2025-03-18

 

ئەمڕۆكۆتایی بەدابەشكردنی موچەی مانگی دووی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دێت، هاوكات هەر ئەمڕۆش لیستی مووچەی مانگی سێ‌ ڕەوانەی بەغدا دەكرێت كە بەسیستەمی پیرۆڵ ئامادەكراوە، بەڵام دابەشكردنی مووچە دەكەوێت دوای جەژنی ڕەمەزان. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، بڕیارە ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم بە سیستمی پەیرۆڵ رەوانەی بەغدا بكرێت و بۆئەو مەبەستەش تیمێكی تەكنیكی سەردانی بەغدا دەكەن، ئەو تیمە تەكنیكیەی لیستی موچەی مانگی سێ لەگەڵ خۆیدا دەباتە بەغدا. ئاماژەی بەوەشكرد، پێناچێت پێش جەژنی ڕەمەزان دەستبكرێت بە تەمویلكردنی پارەی مووچە بۆمانگی سێ‌، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پێناچێت ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق بە بڕی ئەو 48 ملیار دینارە ڕازی بێت كە وەك داهاتی ینانەوتی بۆ بەغدا نێردراوە، هاوكات هێشتا میزان موراجەعەی مانگی دوو ئامادەنەكراوە و نەنێردراوە، لەگەڵ ئەوەشدا وردبینی لیستی مووچە پێویستی بەكات دەبێت و جەژنی رەمەزانیش هێندەی نەماوە، بۆیە هەموو ئەگەركان ئەوە دەخەنە ڕوو كە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ دەكەوێت دوای جەژن. ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمرۆ دابەشكردنی موچەی مانگی دوو كۆتاییهات، دوێنێش وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی (شوبات/2)ی 2025، بڕی 48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هەزار دیناری بەشێوەی كاش خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color