گرنگ

پەرلەمانتارێكی عێراق وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی ئاشكراكرد

2025-03-19

 

پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم درنگ نێردراوە بۆ بەغدا، بۆیە دابەشكردنی دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕایگەیاند: بەهۆی كارە تەكنیكیەكانەوە بۆ ناردنی مووچە، مووچەی مانگی سێ-ی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم مانگەش وەك مانگەكانی رابردوو درەنگ لیستەكە نێردراوە بۆ بەغدا، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەبوو هەموو 10ی مانگێك لیست بنێردرێت، بەڵام 19ی مانگ ناردوویانە. ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو ئەوەشی خستووەتەڕوو، حكومەتی هەرێم بەردەوام كێشە بۆ مووچە دروست دەكات، لیست درەنگ دەنێرێت و داهاتی ناوخۆ بڕی كەم دەنێرێت، هاوكات ئیرادەیەكی بەهێز نییە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color