ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە خشتەی بودجە ئەمساڵدا دامەزراندنی تێدا نییە، ئەزموونی بودجەی سێ ساڵە هەم نوێیە و هەم باشە، بەڵام بەهۆی دواكەوتنەوە تووشی كێشە بووە. حسێن مونس ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: هێشتا گەیشتنی خشتەكانی بودجە لە كاتی دیاریكراودا ڕوون نین، بەڵام بڕگەكانی بودجە پرسی زیادكردن و دامەزراندنی تێدا نییە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەزموونی بودجەی سێ ساڵە هەم نوێیە و هەم باشە، بەڵام بەهۆی دواكەوتنەوە تووشی كێشە بووە، بۆیە ئێمە پشتگیری لە پەسەندكردنی بودجەی سێ ساڵ یان پێنج ساڵە دەكەین، بە مەرجێك بەرنامەیەكی حكومی بۆ پلانێكی پێنج ساڵە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەخۆبگرێت.