سه‌ره‌ڕاى هه‌موارى بودجه، به‌ڵام كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌سه‌ر پرسى دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامى هه‌یه‌و هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌ڵێك مه‌رج و زه‌مانى له به‌غدا ده‌وێت له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا به‌شێك له‌و داواكارییانه ره‌تده‌كاته‌وه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، هێشتا گرفته‌كانى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق به ته‌واوى چاره‌سه‌رنه‌كراوه و هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كۆمه‌ڵێك مه‌رجى بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نەوتی هه‌رێمى كوردستانى خستۆته به‌رده‌م حكومه‌تى عێراق و وه‌زاره‌تى نه‌وت. به‌پێى زانیارییه‌كان، له‌و بڕه نه‌وته‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنرێت داواى زیاتر له 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ده‌كات وه‌ك به‌شێك بۆ دابینكردنى پێداویستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێدانه‌وه‌ى به‌شێك له قه‌رزى كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ى نه‌وت كه له‌سه‌ر هه‌رێم كه‌ڵه‌كه بووه. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه زه‌مانى پێدانه‌وه‌ى چوار ملیار دۆلارى قه‌رزى چوار كۆمپانیا نه‌وتی بكرێت، كه له ماوه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانیان له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ساغكردۆته‌وه. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، حكومه‌تى عێراقى ده‌یه‌وێ به‌پێى هه‌موارى بودجه‌ى كۆمپانیایه‌كى بیانى وه‌ك لایه‌نى سێهه‌م خه‌ملاندن بۆ تێچووى ده‌رهێنانى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بكات له كێڵگه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێمى كوردستان ئه‌و پڕۆسه‌یه به قورس ده‌زانێت و ده‌یه‌وێ كۆمپانیاكه ته‌نها وردبینى له نرخه‌كه بكات پاشان نرخێكى دیاریكراو دابنرێت. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان داواى كۆمه‌ڵێك پابه‌ندبوونى دارایى و پاره له حكومه‌تى عێراقى ده‌كات كه له‌ماوه‌ى ساڵانى 2022 و 2023 كه‌وتۆته سه‌ر به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌ره‌نتیكردنى ره‌سمى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له داهاتى نه‌وتى هه‌رێم ده‌چێته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایى له بانكى مه‌ركه‌زى عێراق. بوار زانیویه‌تى، به‌شێك له داواكارییه‌كانى هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه قبوڵكراوه و به‌شێكى ره‌تده‌كرێته‌وه به تایبه‌ت ئه‌و مه‌رجانه‌ى په‌یوه‌ستن به قه‌رزى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان.