فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق بڕیاریان داوە، یان دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، یان بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی پەرلەمان ناکەن. فراکسیۆنە کوردییەکان دەڵێن، ئەگەر کۆبونەوەی ئەمشەو بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێت، بەشداری هیچ کۆبونەوویەکی دیکەی پەرلەمانی عێراق ناکەین تاکو دەنگدان بەپارێزگانونی هەڵەبجەدا دەکرێت. ماوەی ٢ رۆژە دەبوو پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدات وەک ١٩یەمین پارێزگای عێراق، بەڵام نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنی پەرلەمان دروست نابێت.