هەردی سەڵاح، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هەر حیزبێک لە پارتی نزیک بێتەوە، بچووک دەبێتەوە. هەردی سەڵاح، هونەرمەند و پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەفەیسبووکی خۆی نووسیویەتی "هیوادارم هەڵەبم، پارتی ١٠٠ڕێککەوتنیشی لەگەڵ بکرێ، دەستبەرداری ئەقڵیەتی خۆفەڕزکردن و خۆسەپاندن و کەڵکەڵەی حزبی قائد نابێ". هەروەها دەڵێت "بۆیەشە هەر هێزێک لێی نزیک دەبێتەوە بچووک دەبێتەوە، چونکە ئەو حزبە هەمیشە بەبچووکی بیردەکاتەوە و هەموو کات بەرژەوەندی حزبەکەی و خێڵەکەی لەپێش خەڵک و خاکدا داناوە". ئەو قسانەی هەردی سەڵاح لە کاتێکدایە کە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین کۆبوونەوەیان کردووە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.