گرنگ

وتەبێژی گەشتوگوزار: ئامادەكاریمان كردووە جەژنێكی نمونەیی بۆ گەشتیاران فەراهەم بكەین

2025-03-29

 

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بۆ جەژنی ڕەمەزان هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ ئەو گەشتیارانە كردووە كە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، جەختیش دەكاتەوە دەیانەوێت جەژنێكی نمونەیی بۆ گەشتیاران فەراهەم بكەن. ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، بۆ جەژنی ڕەمەزان ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی كوردستان دەكەن، ئامادەكارییەكانمان لەسەر دوو ئاستە، ئاستێكی كەرتی گشتییە واتە حكوومەتی، ئەویش بریتییە لەو هەماهەنگییەی كە دەستەی گەشتوگوزار لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی پەیوەندیدار هەیە، چەند لیژنەیەكیشمان پێك هێناون بە ئەرك و بەرپرسیارێتی جیاواز كە لە بازگەكاندا ئامادەن. ئاماژەی بەوەشكرد، بازگەكان بۆ ئێمە زۆر گرنگن، ئێمە دەمانەوێت هەر لە بازگەكانەوە تێڕوانینێكی ئەرێنی لەلایەن گەشتیار سەبارەت بە هەرێمی كوردستان دروست بكەین، جگە لەوەی تیمەكانمان ڕێبەر و برۆشور و ڕێنمایی گەشتیاری بە گەشتیاران دەدەن و بە گوڵ و شیرینی پێشوازییان لێ دەكەن. وتەبێژەی دەشتەی گەشتوگوزار ئەوەشی وتووە، لەگەڵ كۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەكان كۆ بووینەتەوە، هەماهەنگیمان كردووە كە سەرجەم بنكە گەشتیارییەكان و چێشتخانە و ڕێستورانتەكان كراوە بن، هەرێمی كوردستان بە كەرتی گشتیی و تایبەتەوە لە ئامادەیی تەواودایە بۆ ئەوەی جەژنێكی نموونەیی بۆ ئەو گەشتیارانەی دێنە كوردستان، دابین بكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color