گرنگ

مامۆستایانی گرێبەست: وەزارەتی دارایی بە وەزارەتێكی نەخوێندەوار و دوكانێكی حەواڵە تەماشا دەكەین

2025-03-29

 

نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست لە ڕاگەیاندراوێكیاندا داوا لە وەزارەتی دارایی و وەزیری پەروەردە دەكەن ئاگایان لە جەژنی 38 هەزار مامۆستایای گرێبەست بێت و ئەمڕۆ مووچەكانیان دابەشبكرێت، بە پێچەوانەوە بێدەنگ نابن، دەشلێنوەزارەتی دارایی بە وەزارەتێكی نەخوێندەوار و دوكانێكی حەواڵە تەماشا دەكەین كە توانای هەڵگرتنی هیچ بەرپرسیارێتییەكی نیە. لە ڕاگەیەندراوەكەی مامۆستایانی گرێبەست ئەوەهاتووە، لەسەرتاسەری عێراق دا بەهۆی گەندەڵی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە مووچەی 38,000 مامۆستای گرێبەست پێش جەژن دابەش نەكراوە، وەك شەرمەزارییەكی گەورە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم سەیری بابەتەكە دەكەین و داوادەكەین وەزیری پەروەردە لەسەر قووتی جەژنی 38000 مامۆستای وەزارەتەكەی بێتەدەنگ. ئاماژەی بەوەشكردووە، مامۆستایانی گرێبەست ماندووترین مووچەخۆری ناو وەزارەتی پەروەردەن و شەش مانگە وەزارەتی دارایی نەیتوانییوە مووچەكانیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پێبدات و ڕێك بكاتەوە، لەكاتێك دا پارەی ئەوان لەداهاتی ناوخۆیە و هیچ پێویستی بەچاوەڕوانی پارەی بەغداد نیە، بۆیە هەڵسوڕاوانی وەزارەتی دارایی بەشەرمەزار لەئاست مافەكانماندا تەماشادەكەن و ئەو وەزارەتە بە وەزارەتێكی نەخوێندەوار و دوكانێكی حەواڵە تەماشا دەكەین كە توانای هەڵگرتنی هیچ بەرپرسیارێتییەكی نیە. نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست جەختیشیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەگەر ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەكرێ بێدەنگ نابین و وەزارەتی دارایی لەبەردەم یەكە ژمێركارییەكانیاندا شەرمەزار دەكەین

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color