گرنگ

م. جاسم کەلاری: سبەینێ تەواوکەری رەمەزانەو هیوادارم ئەوقاف دوای سعودیە نەکەوێت و بیکات بە جەژن

2025-03-29

 
مامۆستا جاسم کەلاری، کە مامۆستایەکی دیاری ئاینییە و لە رێی تەلەسکۆبیشەوە چاودێری بینی مانگ دەکات ڕایدەگەیەنێت کە سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە. مامۆستا جاسم کەلاری، مامۆستای ئاینی بڵاویکردووەتەوە کە ئەم بەیانییە 10 خولەک پێش ڕۆژهەڵهاتن مانگی ڕەمەزان هێشتا ماوە و ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ لەدایک دەبێت و بینینی بە چاو و تەلیسکۆپیش ئەستەمە. دەشڵێت: بڕیار لای لیژنەی وەزارەتی ئەوقافە، هیوادارین لە حاڵێکدا سعودیە بڕیاری جەژنی دا لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێم سەرپێچییان لێ بکەن و نەیکەن بە جەژن.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color