محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوان كێشەیان لەگەڵ هیچ لایەنێك نییە (مەبەستی حیزبە ئیسلامییەكان)یش بوو، هەروەها دەڵێت، گرنگە لەم مانگەدا حكومەتی نوێی هەرێم پێك بهێنرێت. محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە هەوڵ بدەن لەم مانگەدا حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت، بەڵام بۆ بەشداری ئێمە جارێ ماویەتی، چونكە دەبێت سەرەتا سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت پاشان سەرۆكی هەرێم و دواتر گەورەترین فراكسیۆن رادەسپێرن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، دواتر ئەو فراكسیۆنە سەردانی لایەنەكان دەكەن. سەبارەت بەوەی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە ئیسلامییەكان چۆنە كە لەماوەی رابردوودا گرژی لەنێوانیان دروستبوو، محەمەد حاجی مەحمود وتی "لەگەڵ هیچ لایەنێكدا كێشەمان نییە".