حکومەتی بەریتانیا ڕێ و شوێنی توندی ناوخۆی و دەرەکی گرتووەتەبەر دژی کۆچی نایاسایی و قاچاخچێتی گواستنەوەی پەنابەران بۆ بەریتانیا. بە نزیکەی ۳۰ زمانی جیاواز ڕووبەڕووی دیاردەی کۆچی نایاسایی دەبێتەوە. لە میترۆ و پاسەکان و هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی شارە گەورەکانی بەریتانیا بەزمانی «کوردی- سۆرانی» نوسراوە (قاچاخچیەکان ژیان دەگۆڕنەوە بۆ قازانجی ماددی) و داوای هاوکاری دەکات لەسەر زانیاڕی پێدان بە دەزگاکانی حکومەتی بەریتانیا. لە نوسراوەکەدا دەربارەی قاچاخچییەکان هاتووە فێڵ لە خەڵکی نائومێد دەکەن و گەشتێکی زۆر مەترسیدار ئەنجام دەدەن. لە بڵاوکراوەیەکی تردا هاتووە ئایا کەسێک دەناسیت کە خەریکە ژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوە بۆ ئەوەی بچێتە بەریتانیا؟