گرنگ

قوباد تاڵەبانی: چەندین داهێنانمان كردووە بەردەوامیش دەبین لە داهێنان

2025-04-06

 

جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا دەیان داهێنامان كردووە و توانیومانە هەرێمی كوردستان بپارێزین لەو گرفتانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، هاوكات بە سوود وەرگرتن لە توانای ناوخۆیی و بە هەمەجۆركردنی سەرچاوە ئابوورییەكان، لەداهێنان بەردەوام دەبین. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی لە سلێمانی ڕایگەیاند: هەمیشە دەبێت بیر لەوە بكەینەوە چ داهێنانێكمان هەبێت بۆ ئەوەی لە هەموو بوارەكاندا سبەی لە دوێنێمان باشتر بێت، بۆیە لەوەتەی من جێگری سەرۆكی حكوومەتم، هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی چەندین كێشە بووەتەوە، بەڵام بە داهێنان توانیومانە كێشەی زۆر ئاڵۆز چارە بكەین. ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕێگەی داهێنانەوە دەستمان كرد بە بایۆمەتری مووچەخۆران و لە شەش مانگدا یەك ملیۆن و 200 هەزار كەسمان تۆمار كرد، كۆڵمان نەدا و بە سوود وەرگرتن لە توانای خۆماڵی توانیمان سیستەمێك پەیڕەو بكەین كە ئەمڕۆ بەرهەمەكەی دەبینین جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا تۆماری بایۆمەتری بووەتە بنەمای لیستی مووچەخۆران، ئەمەش داهێنان بوو لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، جیا لەمەش چەندین داهێنانی دیكە كراوە و دڵنیاتان دەكەمەوە لە ساڵانی داهاتوودا بەرهەمەكەی دەبینین.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color