گرنگ

لاڤە حیکمەت: بە سەربەرزییەوە چەندین ساڵە پەیکەری سەڵاحەدینی ئەیوبی شکۆمەندی بە ماڵەکەم بەخشیوە

2025-04-08

 

لاڤە حیکمەت، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیم فاوەندەیشن و کچی مەلا بەختیار لە لاپەڕەی خۆی نوسیویەتی «پەیکەری سەرکردەی بێهاوتا و مێژووی مرۆڤایەتی، سەڵاحەدینی ئەیووبی، بە سەربەرزییەوە چەندین ساڵە شکۆمەندی بە ماڵەکەم بەخشیووە». بەپێی نوسینەکەی لاڤە حیکمەت بێت ئەو پەیکەرەی ناوبراوە لە ماڵەکەی دایناوە یەکێکە لە شاکارەکانی پەیکەرتاش، هادی زیائەدینی. بڵاوکردنەوەی نوسینەکەی لاڤە حیکمەت لە کاتێکدایە بانگهێشتکردنی نووسەرێکی میسری کە دەوترێت سوکایەتی بەسەرکردەی مێژوویی کورد سەڵاحەدینی ئەیوبی کردووە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و ئەو نوسەرە پاشگەزبووەتەوە لە هاتنی بۆ هەولێر.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color