گرنگ

بێگەرد تاڵەبانی: بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ٪30 ئاوی عێراق پێك دەهێنن

2025-04-08

 

وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ٪30 ئاوی عێراق پێك دەهێنن، هاوكات گلدانەوەی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ 160 ملیۆن مەتر سێجا بەرز بووەتەوە. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: هەشت بەنداوی ستراتیجی و چەندین پۆندی دیكە لەهەرێمی كوردستان هەن دەبنە هۆی گلدانەوەی ئاوێكی زۆر كە تەنانەت عێراقیش سوودی لێ دەبینێت، چونكە لە %30 ی ئاوی عێراق پێك دەهێنن ئاماژەی بەوەشكرد، لە كابینەكانی پێشوودا توانای گلدانەوەی ئاو تەنیا 50 ملیۆن مەتەر سێجا بوو، بەڵام لە ماوە پێنج ساڵی ڕابردوو تا ئێستا زیاتر لە 160 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە، هاوكات دروستكردنی 12 بەنداویش كاریان تێدا دەكرێت، هاوكات پێشنیازی دروستكردنی 42 بەنداوی دیكە كراوە. وەزیری كوشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم 103 پۆند هەن، 56 پۆند لە قۆناغی دروستكردندان، هاوكات 46 پۆندی دیكە پێشنیازی دروستكردنیان بۆ كراوە، هەروەها پێشنیازیان كردووە چوار بەنداوی دیكەی ستراتیجی لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان لەسەر ڕێرەوی سەرچاوە ئاوییە سروشتییەكان دروست بكرێن، بە تایبەت لەسەر زێی گەورە، خازر، زێی بچووك، چەندین شوێنی دیكە، بۆ ئەمەش پەیوەندیەیان بە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزرانی عێراق كردووە، بەڵام تاوەكوو ئێستا هیچ وڵامێكیان نەبووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color